Semra Orkan,1 23
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
ئیستانبوڵ – AA
ئێوارەی دوێنێ، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکڕۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژە بەوە دەدەن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جگە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریایان لە سۆچی کردووە.
سەرکۆمار ئەردۆغان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە تورکیا چاوی نەبڕیووەتە خاکی هیچ وڵاتیک و ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونیش پاککردنەوەی عەفرینە لە تیرۆریستانی پەیەدە-یەپەگە و داعش.
ئەردۆغان لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە زانیاری داوە بە ماکڕۆن و تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە رێگەی ئاراستەکردنی مووشەکەوە هێرشی کردۆتە سەر هەردوو پارێزگای هاتای و کلیس.
هەردوولا گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئەوەی لە پەیوەندی نزیکدابن لەبارەی پەیوەندییەکانیان و پرسە نێودەوڵەتییەکان لە سەروویانەوە پرۆسەی سیاسیی لە سووریا.