Ayşe Yıldız
03 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2018
ئانتالیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا له ئانتالیا، به‌شداریی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی نووسینگەی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌ی له شه‌قامی قۆنیائهڵتی كرد. ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه پێشوازییان له چاوش‌ئۆغڵو كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاره‌كه و كاندیدانی ئاك پارتی له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا، سڵاویان له ئاماده‌بووان كرد.
له گوته‌یه‌كدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دابه‌زیونه‌ته نێو مه‌یدانه‌كان له ته‌واوی ئانتالیادا هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌واوی به‌رپرس و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ن و سوپاسی هاووڵاتییانی كرد بۆ پشتگیرییه‌كانیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاشكرای كرد به‌م نزیكانه سه‌ردانی واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا ده‌كات و گوتی:
"له‌وێ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كارێك ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی تیرۆریستانی ئه‌ودیو سنووره‌كه‌مان، تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ین. بهنهخشهڕێگایهك خاكی سووریاش له تیرۆر پاكده‌كه‌ینه‌وه و به‌جۆرێك له جۆره‌كان سه‌قامگیریی بۆ ده‌گێڕینه‌وه. یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن له چین ده‌بین. چین-یش بۆ ئێوه وڵاتێكی گرنگه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵیان به‌هێزده‌كه‌ین. جگه له‌وه هه‌ر لێره‌ده‌بین و له ئانتالیا پێكه‌وه ده‌بین. ئێمه‌ش هێنده‌ی هاوڕێیانمان كار بۆ رێكخستنه‌كان ده‌كه‌ین".