Leyla Ataman Koyuncuoğlu,Mohammed Baqi Hussein
03 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
ئانتالیا - AA
له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دێمره سەربە پارێزگای ئانتالیا، نۆ كۆچبه‌ر خنکان كه شه‌شیان منداڵن.
كاتژمێر دوو و ٢٢ خولەکی دوای نیوە شه‌وی رابردوو فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان زانیاریی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشت، به‌له‌مێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتووه، به‌دووریی دوو میل و نیوی ده‌ریایی له باشووری رۆژئاوای دوورگه‌ی گهیكۆڤا له مه‌ترسیی ژێرئاوكهوتندایه و ره‌نگه ژێرئاویش كه‌وتبێت.
ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانده‌ییه‌كه چوار به‌له‌می هێزه ئه‌منییه‌كان و فڕۆكه‌یه‌ك و هه‌لیكۆپته‌رێكی ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كرد.
له ئه‌نجامدا هێزه‌كان توانیان چوار كه‌س له خنكان رزگار بكه‌ن كه یه‌كێكیان ژنه. هاوكات ماسیگره‌كانی ده‌ورووبه‌ریش كه‌سێكی دیكه‌یان رزگاركردووه.
دواتر كۆچبه‌ره رزگاركراوه‌كان ره‌وانه‌ی كێكۆڤا كران و راده‌ستی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن كران تا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێن.
هاوكات ته‌رمی نۆ كۆچبه‌ر كه شه‌شیان منداڵ و یه‌كێكیان ژنه له ئاوه‌كه ده‌رهێنرانه‌وه.
به‌گوته‌ی كۆچبه‌ره رزگاركراوه‌كان به‌له‌مه‌كه 14-15 كه‌سی لەنێودابووه و له ئێستادا تیمه‌كان به‌دوای كه‌سێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه پێده‌چێت بێسه‌روشوێن بێت.