Tevfik Durul,Ramal Abdullah Mahmood
03 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نتاڵیا – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی به دراوی نیشتیمانی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، رووسیا، ئێران و ئۆكراین بكه‌ن و رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ زۆر وڵات له كۆبوونه‌وه‌داین. ده‌كرێت ئه‌مه له ناو بونیه‌ی D-8 ئه‌نجام بدرێت. له‌م باره‌یه‌وه داواكارین له ناو بونیه‌ی D-8 ژووری ئاڵوگۆڕی كاڵا و كه‌لوپه‌ل پێك بهێندرێت بۆ بازرگانی به شێوه‌ی نانه‌ختینه‌یی".
١٨ه‌مین لووتكه‌ی كۆنسه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی D-8 به میوانداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له ئه‌نتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری حكوومه‌تی پاكستان بۆ كاروباری داهاته‌كان محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌زهه‌ر، وه‌زیری حكومه‌تی نێجیریا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه خه‌دیجه بوكار عه‌به ئیبراهیم، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مالیزیا داتۆ مارزوكی بین یه‌حیا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر بۆ كاروباری ئابووری سه‌عید هیندام، راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌نگلادش مه‌حبوب ئوز زامان و باڵیۆزی ئیندۆنیزیا له توركیا موریا ویلیانا به‌شدارییان له لوتكه‌كه‌دا كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی به دراوی نیشتیمانی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین، رووسیا، ئێران و ئۆكراین بكه‌ن و گوتی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ زۆر وڵات له كۆبوونه‌وه‌داین. ده‌كرێت ئه‌مه له ناو بونیه‌ی D-8 ئه‌نجام بدرێت. له‌م باره‌یه‌وه داواكارین له ناو بونیه‌ی D-8 ژووری ئاڵوگۆڕی كاڵا و كه‌لوپه‌ل پێك بهێندرێت بۆ بازرگانی به شێوه‌ی نانه‌ختینه‌یی".