Sultan Çoğalan,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی توركیا ببێته‌وه، ئه‌وا به ئۆپه‌راسیۆنی وشكانیشه‌وه هه‌موو توانایه‌كمان به‌كارده‌هێنین. هه‌ر مه‌ترسیه‌ك روو له توركیا بكات، ئه‌گه‌ر پێشهاته‌كانی عێراق ئاسایش و سه‌قامگیریی توركیا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بكه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن له سووریا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی داعش دروستی كردبوو ئارامیمانی نه‌هێشت، ئه‌گه‌ر له شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌دا هه‌ڕه‌شه رووبه‌ڕوومان بكرێته‌وه، ئه‌وا هێز و ئه‌و مافه‌مان كه له مافی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌كارده‌هێنین، به ئۆپه‌راسیۆنی وشكانیشه‌وه، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی به‌رۆكمان ده‌گرێت".
چاوش‌ئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له منبج نه‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا ئێمه به ئه‌مریكاشمان گوتووه كه به توانای خۆمان ده‌زانین چۆن وەدهریان ده‌نێین.
هاوكات سه‌باره‌ت به پێدانی خه‌ڵاتی ماددی بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێكی سه‌ربه فه‌تۆ به‌ناوی عادل ئۆكسو، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "به‌لای منه‌وه ئه‌وه تیرۆریستێكی بێ نرخه. واتا به‌های هیچ نرخێكی نییه، به‌ڵام له‌پێناو ئه‌وه‌ی بهرهنگارییهكهمان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه به‌ئامانج بگات پێویسته ئه‌م ناپاكانه بدۆزینه‌وه جا له‌هه‌ركوێیه‌ك بن. به‌دڵنیاییه‌وه دیار نییه كه رای كردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان نا، زانیارییه‌كی له‌و شێوه‌یه له‌به‌رده‌ستدا نییه".