Ahmet Karaahmet, Mehmet Burak Karacaoğlu
19 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2026
کۆمپانیای نەوتی سووریا (SPC) بڵاوی كرده‌وه، بەپێی پشکنینە سەرەتایییەکان، تەقینەوەی هێڵی بۆری گواستنەوەی غاز لە دامەزراوەی غازی جەبسه بەهۆی کردەی تێکدەرانەوە بووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن كۆمپانیاكه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وە، ئاماژە بەوە کراوە بەرەبەیانی دوێنێ تەقینەوە لە هێڵی بۆری گواستنەوەی غاز لە دامەزراوەی غازی جەبسه ڕوویداوە.
هه‌روه‌ها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس له‌وه کراوە بەهۆی تەقینەوەکەوە گواستنه‌وه‌ی غاز لە ڕێگای هێڵی بۆریەکەوە وەستاوە.
دوای ڕووداوەکە تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان دەستیان بە کارەکانی چاککردنەوە کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ڕاوه‌ستانی گواستنه‌وه‌ی غاز کاریگەری کردووەتە سەر دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هەندێک توربینی بەرهەمهێنانی کارەبا. ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ڕووداوەکە هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات له ڕاگهیاندراوهكهدا باس له‌وه كراوه كه بەپێی پشکنینە سەرەتایییەکان مەزەندە دەکرێت تەقینەوەکە به‌هۆی كرده‌ی تێكده‌رانه‌وه ڕوویدابێت.