Tuğrul Çam,Nazlı Yüzbaşıoğlu,Meltem Bulur
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، سه‌باره‌ت به پێشنیاری هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی هێڵێكی ئه‌منیی بەقوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له عه‌فرین رایگه‌یاند : "بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام یان هه‌ر بابه‌تێكی جددی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، پێویسته سه‌ره‌تا متمانه لە نێوانمان بێتە ئاراوە".
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له نووسینگه‌ی كاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دۆڵمهباهچه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستڕالیا، كارین نیسل كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا توركیا پێشنیاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن-ی په‌سه‌ند كردووه یان نا بۆ دروستكردنی هێڵێكی ئه‌منیی بەقوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له عه‌فرین، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون روونكردنه‌وه‌یه‌ك له رێكس تیلهرسنهوه هاتبوو. ' ده‌توانین له‌گه‌ڵ توركیا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام'. ئێمه‌ش كاتێک ده‌ستمانكرد به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گوتمان كه بۆ گه‌لی سووریا له ناوچه‌ی عه‌فرین به‌بێ جیاوازی بۆ عه‌ره‌ب، توركمان و كورد و، ئه‌وانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون ده‌بێته ناوچه‌ی ئارام. دوای روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه هات".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كانی پاریس‌دا له هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی پرسیه‌وه ویستوویه‌تی بڵێ چی و، گوتی: "خۆی گوتی له ته‌واوی سنووری توركیا-سووریا له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی، له 911 كیلۆمه‌تردا بیریان له ناوچه‌ی ئارام كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام 30 كیلۆمەتر له‌ودیو سنووره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی مووشه‌ك دێته توركیا ده‌كرێت ده‌كرێت 30 كیلۆمەتر بێت، له‌به‌رئه‌وه مه‌به‌ستی له دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامی له‌و شیوه‌یه بوو".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه كه پێشتر سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بابه‌تی ناوچه‌ی ئارامی هێناوه‌ته نێو ڕۆژهڤهكانهوه و گوتی، "به‌ڵام چی له‌مه تێده‌گه‌ین؟ ده‌كرێت سه‌رنجی جیاواز و ئامانج و چاوه‌ڕوانیی جیاوازمان هه‌بێت. ده‌كرێت ئه‌وه‌ی كه ئێمه لێیتێده‌گه‌ین جیاوازبێت و ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش جیاوازبێت. به‌ڵام به‌رله هه‌موو شتێك، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام یان هه‌ر بابه‌تێكی جددی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، پێویسته سه‌ره‌تا متمانه لە نێوانمان بێتە ئاراوە. پێشتر روونكردنه‌وه‌م داوه كه بۆچی ئێمه ناتوانین متمانه بكه‌ین و هۆكارهكانیم روونكردووه‌ته‌وه. پێدانی چه‌ك له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به یه‌په‌گه، به‌ڵێنی كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له منبج، به‌ڵێنی به‌ڕێز تره‌مپ بۆ پێنه‌دانی چه‌ك به یه‌په‌گه و ته‌نانه‌ت به‌ڵێنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه گوتی ئیدی چه‌كیان پێناده‌ین. پێویسته ئه‌مانه به‌كرداریش ببینین. له‌به‌رئه‌وه ژیانی فه‌تۆ له ئه‌مریكا و ئه‌م جۆره بابه‌تانه، بووه هۆی له‌ناوچوونی متمانه. گوتم پێوسته بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ر شتێك له‌گه‌ڵ ئێوه، پێویسته ده‌سته‌به‌ری ئه‌و متمانه‌یه بكه‌ین. رامانگه‌یاند كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و متمانه‌یه، هه‌نگاوی كرداری له ئه‌مریكا ببینین. بابه‌ته‌كه ته‌نها ئه‌مه‌یه. ئیدی به‌و جۆره نابێت، داواكارییه‌ك بێت و خێرا قبوڵی بكه‌ین. ئه‌مانه كاری جدین. بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی، پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌و متمانه‌یه ده‌سته‌به‌ربكرێت. خۆیان ده‌زانن بۆچی ئێمه متمانه ناكه‌ین. گه‌له‌كه‌شمان ده‌زانن".