Sefa Şahin
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا، لانی كه‌م 343 چه‌كداری په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش كوژراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپا، ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون كه له‌رۆژی ھەینی رابردوو 20ی كانوونی دووه‌مه‌وه لەلایەن سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بەمەبەستی لەناوبردنی چەکدارانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش و رزگارکردنی خەڵکی ناوچەکە لە ستەمی ئەو رێکخراوانه ده‌ستپێكراوه، بەردەوامە.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی یاسا و مافەکانی نێودەوڵەتی و ماددەی ٥١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مافی لەخۆ بەرگریکردنی تورکیا و لەناوبردنی پێگەکانی تیرۆر لە ناوچەکە و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی تورکیا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه كه ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كردنه‌ئامانجی چه‌كداران و حه‌شارگه و سه‌نگه‌ر و چه‌ك و ئوتومبێل و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانیانه و هه‌موو هه‌ستیارییه‌ك بۆ رێگركردن له زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان نیشاندهدهرێت.
هه‌ر به‌پێی راگهیهنراوهكه، شه‌وی رابردوو 23 ئامانجی رێكخراوه‌كه كه له عه‌مباری چه‌ك و سه‌نگه‌ر پێكهاتوون، له‌هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیادا تێكشكێنراون و 13 فڕۆكه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ئه‌نجامداوه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، تا ئێستا لانی كه‌م 343 چه‌كداری په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش كوژراون.
هه‌روه‌ها جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێوازێكی سه‌ركه‌وتوو به‌رده‌وامه.