Salih Bilici
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای ئەو رێككه‌وتنەی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لەبارەی منبج ئه‌نجامیانداوه بڕیاریان له ده‌ركردنیان یه‌په‌گه له منبج داوه و، گوتی: "هه‌نگاوی به‌رجه‌سته ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه لێره ده‌رده‌كرێت. لێره‌دا چاودێری كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه ده‌كه‌ین له منبج".
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای توركیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ئه‌ڵمانیا له نێو فڕۆكه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجامیانداون له‌باره‌ی منبج، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "هه‌نگاوی به‌رجه‌سته ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه لێره ده‌رده‌كرێت. توركیا و ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه بریارده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له به‌ڕێوه‌بردن و هێزه‌كانی ئه‌منییدا كی جێگه‌ی یه‌په‌گه بگرێته‌وه. ده‌كرێت بگوترێت نیوه‌ی تۆ بڕیاری له‌سه‌ر بده نیوه‌یشی من بڕیاری لەسەر دەدەم. كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری و قۆناغی جێبه‌جێكردن هه‌یه. قۆناغی جێبه‌جێكردن ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ناخایه‌نێت".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه كاتێک یه‌په‌گه كشایه‌وه توركیا كۆنترۆڵی پێویست له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و، گوتی: "لێره‌دا چاودێری كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه ده‌كه‌ین له منبج. دوای كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه ئێمه رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی روونه‌دات و رێكخراوی تیرۆریستیی دیكه نه‌یه‌ته ناوه‌وه. ئه‌وه‌ی مه‌رجه دیموگرافیای ئێره‌یه، دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی مۆدێلی منبج جێبه‌جێكرا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له باكووری سووریا فه‌راهه‌مبوو ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گیرێنه‌به‌ر و مۆدێلی منبج . ئه‌مه ده‌بێته مۆدێلێك بۆ دواتر. ده‌چینه شارێكی تر، ره‌ققه. به‌هه‌مان شێوه كۆبانێ. ئاساییه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردبێت، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی كوردبێت. په‌كه‌كه كورده‌كانیشی نه‌فیكردووه. پێویسته ئه‌و كوردانه بگه‌ڕێنه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت قه‌ندیل و یه‌په‌گه له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه و گوتی، "ئه‌مریكا چ كارێك له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ئه‌نجامده‌دات، ئه‌وه‌نده‌ی من لێی تێبگه‌م، ده‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ی سه‌ربه قه‌ندیل و په‌كه‌كه‌ن، له‌وێ ده‌ربكات. ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیی نێوان قه‌ندیل و یه‌په‌گه بپچڕێنێت. یه‌په‌گه جیاده‌بێته‌وه و بۆ كوێ ده‌چێت؟ ده‌چێت بۆ بیابانه‌كان؟ ده‌توانن چه‌ك به چه‌ندیان دابنێن و بیانگێڕنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی؟ ورده‌كاریی ئه‌مانه گرنگن. یه‌كه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كان تاوتوێی ئه‌مه ده‌كه‌ن. پێشتر شاندێك هات و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێمه کۆبوونەوەیان ئه‌نجامدا. سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای هەروولامان كۆبوونه‌وه. به‌رپرسی سه‌ربازی و هه‌واڵگریمان کۆبوونەوە له‌باره‌ی ته‌كنیك و ئاماده‌كارییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن. دوای رێككه‌وتن به‌خێرایی كاره‌كان ئه‌نجامده‌درێن. ره‌نگه 4ی حوزه‌یران رۆژژمێرێك رابگه‌یه‌نرێت. به‌پێی ئه‌و رۆژژمێره، نه‌خشه‌ڕێگا دیاریده‌كرێت و ئه‌و رۆژه روونكردنه‌وه‌ی هاوبهشدهدهین. ئێمه هیچ كات نه‌مانگوتووه نابێت مه‌نبه‌ج سه‌ربازی ئه‌مریكیی لێبێت. گوتوومانه با یه‌په‌گه بڕوات. ئێوه به‌ڵێنتان پێداین كه یه‌په‌گه ده‌ڕوات. ئێمه‌ش هاتووین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنه قسه‌بكه‌ین."