Sergen Sezgin,Mustafa Bikeç
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
بورسا – AA
چوار كه‌س كه له قه‌دپاڵه‌كانی چیای ئوڵوداغ له پارێزگای بورسا ون ببوون، له‌لایه‌ن تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه دۆزرانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گرووپێكی چوار كه‌سی كاتێك له گه‌ڕه‌كی ماكسهم'ه‌وه به‌ره‌و ئوڵوداغ به‌ڕێ كه‌وتبوون رێگه‌یان لێ ون ببوو.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كان له ونبوونی ئه‌و كه‌سانه، نزیكه‌ی ٧٠ فه‌رمانبه‌ری ئه‌و تیمانه هه‌وڵه‌كانیان چڕ كرده‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه.
دوای هه‌وڵێكی چڕ‌وپڕ كه‌سه ونبووه‌كان له قوڵایی ١٥٠ مه‌تری له كه‌ناری چه‌مێكدا دۆزرانه‌وه.
ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و چوار كه‌سه باشه و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه ده‌ربهێندرێن.