Hüseyin Bağış
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
١٤ كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئیستانبوڵ ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی دژه تیرۆر به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له‌نێو داعشدابوون و له ناوچه‌ی پێكدادانه‌كان چالاكییان نواندووه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامیان بۆ داعش په‌یدا كردووه و پاره‌یان بۆ كۆكردوونه‌ته‌وه هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆ سه‌ر ١٧ ناونیشان له ١٠ ناوچه‌ی ئیستانبوڵ ئه‌نجام دا.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ١٤ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانهكانیشیان، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پاسپۆرتی ساخته، ئامێری دیجیتاڵی، ئامێری پارهژمێر و ٦٢ هه‌زار و ١٠٠ دۆلاردا گیرا.
راییكردنی كاره‌كانی تۆمه‌تباران له ئاسایش به‌رده‌وامه.