Sangar Hamad Azeez
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاڵن رایگەیاند " هەریەک لە فەرماندەی هێزەکانی دەریاوانی عەدنان ئۆزبال و فەرماندەی دووەمی زەمینی مەتین تەمەل پلەیان بەرزکرایەوە ".
کاڵن دوای تەواوبوونی یهكهم كۆبوونهوهی شوورای باڵای سهربازیی توركیا له سیستمی سهرۆكایهتیدا، کە بهسهرۆكایهتی سهركۆمار، رهجهب تهیب ئهردۆغان له كۆشكی سهرۆكایهتیی كۆمار ئەنجامدرا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
ناوبراو گوتی: "هەریەک لە فەرماندەی هێزەکانی دەریاوانی عەدنان ئۆزبال و فەرماندەی دووەمی زەمینی مەتین تەمەل پلەیان بەرزکرایەوە ".
کاڵن لە درێژەدا گوتی: "٩ ژەنەڕال و ئەمیراڵ پلەیان بەرزکرایەوە و ٤١ ئەفسەریش پلەیان بۆ ژەنەڕال و ئامیراڵ بەرزکرایەوە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا زیاتر باسی لە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە کردو گوتی: "١٣ ژەنەراڵ وادەیان بۆ یەک ساڵ، ٣٨٣ ئەفسەریش وادەی ئەركيان بۆ دوو ساڵ درێژکرایەوە".
کاڵن ژمارەی ئەو ژەنەراڵ و ئامیراڵانەشی ئاشکرا کرد کە خانەنشین کراون وگوتی : "١٢ ژەنەراڵ و ئامیراڵ خانەنشینکران. کۆی ژمارەی ژەنەراڵ و ئامیراڵ لە ٢١٥ەوە بۆ ٢٤٤ بەرزبووەوە".