Muhammet Ali Kemal
21 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2016
بەهۆی ئەوەی لەماوەی ساڵانی رابردوودا زنجیرە دراما مێژووییەکان بوونە جێگای بایەخی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی تورکیا، پرۆژەی نوێ لەو بوارەدا سەبارەت بە کەسایەتییە دیارەکان بەرهەم دەهێنرێت.
لە کەناڵی TRT دوای ئەوەی هەردوو زنجیرە درامای ''فیلینتا'' و ''دیریلیش ئەرتوغروڵ'' بوونە جێگای بایەخێکی زۆر لەلایەن بینەرانەوە، زنجیرە درامایەکی نوێ کە ژیانی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم بەرجەستە دەکات، بەرهەم دەهێنرێت.
بەرهەمهێنەری زنجیرە درامای ''فیلینتا''، یوسف ئەسەنکاڵ سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەکەیان کە ناوی ''عەبدولحەمید''ە لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنیری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند ''لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا دەست بە بینینی زنجیرە درامای عەبدولحەمید لەسەر شاشەی TRT دەکەین''.
ئەسەنکاڵ ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک لە زنجیرەکان لەسەر بنەمای گێڕانەوەی چیرۆکی پاڵەوانێکی درووستکراو و دوور لە راستی دەکەن و، رایگەیاند ''بەڵام زنجیرە درامای 'عەبدولحەمید' بەتەواوەتی راستەقینەیە و هەر بۆیەش دەبێتە کارێکی جیاواز و پرۆژەیەکی گەورە''.