Serdar Açıl
14 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کابینەی سەرۆکایەتی لە ناوەندی سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی تورکیا، کاتژمێر ١٥:٠٠ دەست پێ دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ژمارەیەک لە وەزیرەکان کە لە ناوچە کارەساتبارەکەدا سەرقاڵی کارن، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای ئاماژەی بەوە کردبوو کە تاکە ماددەی رۆژەڤی کۆبوونەوەکە بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش دەبێت.