Yıldız Nevin Gündoğmuş
06 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، ماھیر ئونال: "ئێمە وەک ئاک پارتی کارەکانی ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی پارتە سیاسییەکانی ئەفریقامان دەستپێکردووە، کە ئەو ئەنجوومەنە ٨٢ پاراتی سیاسی ٤٨ وڵاتی جیاوازی ئەفریقا لەخۆ دەگرێت".
گوتەبێژی ئاک پارتی، ماھیر ئونال: "ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاساییه ده‌ستخۆشی كردنه له‌م سه‌ركه‌وتنه، ئه‌وه‌یشی نائاساییه ره‌شكردنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌هه‌په‌ی كه‌مال كڵچدارئۆغڵو جارێكی دیكه تێگه‌یشتنی فاشیست و كوده‌تاچی ده‌رخسته‌وه. له لێدوانه‌كانیدا له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ندانمان جارێكی دیكه ئه‌و رق و كینه‌ی ئاشكرابوو.
ئونال: "کڵچدارئۆغڵو بە گوتنی "پۆلیسی خەڵک" و "شەھیدی ١٥ی تەمووز" و "پۆلیسی کۆشک" و "شەھیدی تیرۆر" جیاکاری دەکات، ئێستا بە گوتنی "ھونەرمەندی گەل" و "ھونەرمەندی کۆشک" دووبارە زمانێکی ناشرین و جوداخوازی بەکارھێناوە".
گوتەبێژی ئاک پارتی، ماھیر ئونال: "ئێمەش بێزاربووین لە درۆکانی جەھەپە و سوکایەتییەکانی کەمال کڵچدارئۆغڵو و تۆمارکردنی سکاڵا لەسەریان. ئەمە بۆ تورکیا رەوا نییە، تورکیا شایەنی ئۆپۆزسیۆنێکی بەم شێوەیە نییە".
ماھیر ئونال: "كه‌مال كڵچدارئۆغڵو كاتێ ده‌چێته سه‌ر مه‌نه‌سه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت دووباره‌ی ناكاته‌وه، زۆر به ئارامی و پشوودانه‌وه، به رۆحیهتێكهوه وه‌ك ئه‌وه‌ی دژه فشار و ئارامبه‌خشی به‌كارهێنابێت، پێده‌كه‌نێت و هه‌موو جۆره سووكایه‌تیه‌كی قورس ده‌كات و، لێدوانی ناشرین ده‌دات. سووكایه‌تی به هونه‌رمه‌ندان ده‌كات، كاتێ ئیشی پێی نه‌بوو سووكایه‌تی به یاسا ده‌كات. ماف به خۆی ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو جۆره نایاساییه‌ك. كاتێكیش ئه‌و نایاساییه ده‌كات مافی ئه‌وه ده‌دات به‌خۆی و ده‌ڵێت "من دان به‌و یاسایه‌دا نانێم". مافی گوتنی "دان به ده‌ستووردا نانێم" ده‌دات به‌خۆی. له سیاسه‌تدا ئه‌وه‌نده حه‌وانه‌وه و ئارامی نابێت".