Abdullah Shukur
06 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، ماھیر ئونال رایگه‌یاند: "ئێمە وەک ئاک پارتی کارەکانی ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی پارتە سیاسییەکانی ئەفریقامان دەستپێکردووە، کە ئەو ئەنجوومەنە ٨٢ پاراتی سیاسی ٤٨ وڵاتی جیاوازی ئەفریقا لەخۆ دەگرێت".
ئونال باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاساییه ده‌ستخۆشی كردنه له‌م سه‌ركه‌وتنه، ئه‌وه‌یشی نائاساییه ره‌شكردنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یه و، گوتی: "له‌به‌رئه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌هه‌په‌ی كه‌مال كڵچدارئۆغڵو جارێكی دیكه تێگه‌یشتنی فاشیست و كوده‌تاچی ده‌رخسته‌وه. له لێدوانه‌كانیدا له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ندانمان جارێكی دیكه ئه‌و رق و كینه‌ی ئاشكرابوو.
ماھیر ئونال، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "کڵچدارئۆغڵو بە گوتنی "پۆلیسی خەڵک" و "شەھیدی ١٥ی تەمووز" و "پۆلیسی کۆشک" و "شەھیدی تیرۆر" جیاکاری دەکات، ئێستا بە گوتنی "ھونەرمەندی گەل" و "ھونەرمەندی کۆشک" دووبارە زمانێکی ناشرین و جوداخوازی بەکارھێناوە و، گوتی: "ئێمەش بێزاربووین لە درۆکانی جەھەپە و سوکایەتییەکانی کەمال کڵچدارئۆغڵو و تۆمارکردنی سکاڵا لەسەریان. ئەمە بۆ تورکیا رەوا نییە، تورکیا شایەنی ئۆپۆزسیۆنێکی بەم شێوەیە نییە".
گوتیشی: "كه‌مال كڵچدارئۆغڵو كاتێ ده‌چێته سه‌ر مه‌نه‌سه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت دووباره‌ی ناكاته‌وه، زۆر به ئارامی و پشوودانه‌وه، به رۆحیهتێكهوه وه‌ك ئه‌وه‌ی دژه فشار و ئارامبه‌خشی به‌كارهێنابێت، پێده‌كه‌نێت و هه‌موو جۆره سووكایه‌تیه‌كی قورس ده‌كات و، لێدوانی ناشرین ده‌دات. سووكایه‌تی به هونه‌رمه‌ندان ده‌كات، كاتێ ئیشی پێی نه‌بوو سووكایه‌تی به یاسا ده‌كات. ماف به خۆی ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو جۆره نایاساییه‌ك. كاتێكیش ئه‌و نایاساییه ده‌كات مافی ئه‌وه ده‌دات به‌خۆی و ده‌ڵێت "من دان به‌و یاسایه‌دا نانێم". مافی گوتنی "دان به ده‌ستووردا نانێم" ده‌دات به‌خۆی. له سیاسه‌تدا ئه‌وه‌نده حه‌وانه‌وه و ئارامی نابێت".