Enes Kaplan
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تاوتوێی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی پێشھاتەکانی سووریادا کرا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان هەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کردووە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی پێشھاتەکانی سووریادا کراوە.
هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆک ئەرکانی سوپا، خوڵوسی ئاکار و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری بەرگری، نورەددین چانیکلی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.