Abdullah Shukur
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2018
برۆکسل - AA
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە یەکێتی ئەورووپا بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، دۆناڵد تۆسک و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان کلود یونکەر و سەرۆکوەزیرانی بولگاریا، بۆیکۆ بۆریسۆڤ لە ٢٦ی مانگی ئادار لە شاری ڤارنا لە وڵاتی بولگاریا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا، پرێبان ئامان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو نامەیەی بڵاوکردەوە کە توسک و یونکەر بۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان نووسیویانە.
بەپێی ناوەڕۆکی نامەکە،سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، دۆناڵد تۆسک و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان کلود یونکەر و سەرۆکوەزیرانی بولگاریا، بۆیکۆ بۆریسۆڤ کە سەرۆکی ئەم خولەی یەکێتی ئەورووپایە، لە ٢٦ی مانگی ئادار لە شاری ڤارنا لە وڵاتی بولگاریا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوە.
لە نامەکەدا ئاماژە بە کۆبوونەوەکەی ٢٥ی مانگی ئایاری رابردوو لە نێوان ئەردۆغان و یونکەر و تۆسک لە برۆکسڵ کراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە کۆبوونەوەی باڵا لە بوارەکانی سیاسەتی دەرەوە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ھەماهەنگی کردن لە بواری ئابووری کراوە.
لە نامەکەدا پێشوازی گەرم لە ھەوڵی تورکیا بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا کراوە و راشگەیەنراوە کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئەورووپا رازی بووە کە کۆبوونەوەی سەرکردەکان لە ٢٦ی ئادار ئەنجام بدرێت.
ھەر لە نامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم کۆبوونەوەیە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دواپێشھاتەکانی تورکیا و دۆزینەوەی بەرژەوەندی ھاوبەش و بەھێزکردنی پەیوەندییەکان دەبێتە دەرفەتێکی گرنگ.