ئەنقەرە
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە ئەنقەرە چاوی کەوت بە راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا فەریدون سینیرلیئۆغڵو.
لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ سینیرلیئۆغڵو لە ھۆتێلی ژوو ماریۆت لەکاتی خوانی ئێوارە کۆبوونەوە. ھەریەک لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشتی ھەورامی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لەدوای نانخواردن بارزانی لە بارەی کۆبوونەوەکەی لە گەڵ راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەو سەردانەکەی بە گشتی بۆ تورکیا گوتی: "گفتوگۆیەکی زۆر باشمانکرد لەگەڵ سینیرلیئۆغڵو. سەردانەکەمان بە گشتی باش بوو."