پەرلەمان
دوای ئەوەی لەلایەن دادگای باڵای تورکیاوە بەتۆمەتی ئەندام بوونی لە رێکخستنەکانی پەکەکە، سزای زیندانی ھەشت ساڵ و نۆمانگی بەسەردا سەپێنرا، سەرۆکی هەدەپە سەباحەت تونجەل مافی ئەندامێتیی پەرلەمانی لێ دەسدنرێتەوە.
بەپیێی ئەو زانیاریانەی پەیامنێری AA وەری گرتوون، دوای خوێندنەوەی بڕیاری زیندانیەکەی لە ھۆڵی پەرلەمانی تورکیا، کە دادگای سزای قورسی دەی ئیستەنبوڵ لەبارەی بەندکردنی پەرلەمانتار و سەرۆکی پارتی ھەدەپە سەباحەت تونجەل بۆ پەرلەمانی ناردووە، تونجەل لە ئەندامێتیی پەرلەمان دوور دەخرێتەوە.