Abdullah Shukur
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
پەرلەمانی تورکیا
تاوتوێی بەندی یەکەمی پێشتیاری گۆڕانکاری دەستوور لە کۆمسیۆنی دەستووریی پەرلەمانی تورکیا کرا.
لە ٥ەمین کۆبوونەوەی تاوتوێی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا لە لایەن کۆمسیۆنی دەستووریی پەرلەمان، پەرلەمانتارانی ئاکپارتی پێشنیاری کۆتاییان لەسەر تاوتوێکردنی پرسە پێشکەش کرد و لەبەرامبەر ئەمەش پەرلەمانتارانی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەھەپە) ناڕەزایەتیان نیشاندا.
پەرلەمانتاری شاری ئایدن لەسەر لیستی جەھەپە بولەند تەزجان، رەخنەی لە تاوتوێکردنی بەندەکان کرد پێش ئەوەی پەرلەمانتاران وتەی خۆیان بە شێوەیەکی گشتی لەسەر پرسی گۆڕانکاری دەستوور پێشکەش بکەن.
لە لایەکی دیکەش سەرۆکی کۆمسیۆنی دەستووریی پەرلەمانی تورکیا مستەفا شانتۆپ رایگەیاند کە رەخنەکانی جەھەپە لەمبارەیەوە بێ مانایە.
لە دوای ئەمەش تاوتوێ لەسەر بەندی یەکەمی پێشنیارەکە کرا.
لە لایەکی دیکەش، پەرلەمانتاری شاری ئایدن لەسەر لیستی ئاک پارتی عەبدولرەحمان ئۆز رایگەیاند کە ئەوان زۆر گرنگی بە بێ لایەنی و سەربەخۆی دادوەری دەدەن.
بەم پێیەش سەرۆکی کۆمسیۆنی دەستوور لە پەرلەمان شانتۆپ رایگەیاند کە کۆبوونەوەی داھاتوو لە ٢٦ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١ی بەیانی ئەنجام دەدەن.