Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
چاوش‌ئۆغڵو: "ئەمریکای هاوپەیمانمان کاتێک یارمەتی لۆجیستی یەپەگە دەدات لە ئۆپەراسیۆنی منبجدا، پێمان راگەیاندن کە ئەوە سیاسەتێکی هەڵەیە. بەڵام دواتر بەومەرجەی بکشێنەوە بۆ ئەولای رۆژهەڵاتی فورات لەدوای ئۆپەراسیۆنی منبجەوە. بەڵام ئەمەش بەو مانایە نایەت ئەو سیاسەتەی ئەوانمان بەدڵ بێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن بەیاوەری شاندی هاوبەش کۆبوونەوە و دواتریش هەردوو وەزیر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان رێکخست.
سەرەتا چاوش‌ئۆغڵو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەربە سەردانەکەی جۆنسۆن.
لەوەڵامی پرسیارێکدا لەسەر ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەققە، دوای ئەوەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکەن لە سەردانیدا بۆ ئەنقەرە ئاماژەی بەوەدابوو کە پەیەدە بەشداری ناکات لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەققەدا و دواتر داوای لە تورکیا و سوپای سووریای ئازاد کرد بوو بەشداری بکەن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەو پرسە، بلینکەن لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەرکان و دەزگاکانی تردا کۆبووەتەوە و ئەمڕۆش خۆی لە ئەنقەرە چاوی پێدەکەوێت.
چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوەش کرد کە هەریەک لە مووسڵ و رەققە بەناو پایتەختی داعشن و کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو دوو شارە گەورەیە بۆ لەناوبردنی داعش کارێکی گرنگ دەبێت و گوتی: "ئەگەر بخوازین سەقامگیری و ئاسایش بۆ هەریەک لەو دوو وڵاتە بگێرینەوە و داهاتوویان بنیات بنێین، دەبێت داعش و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی تر لەناو ببرێن تێیدا. بەڵام کاتێکیش ئەمە دەکەین دەبێت ستراتیجمان هەبێت. ئێمە هەر لەسەرەتاوە شتێکمان گوتووە، بەداخەوە سەرەڕای ئەندامبوونی ٦٥ وڵات کەئێمەشی تێداین لەناو هاوپەیمانێتی دژبە داعش، ستراتیجیەکمان نەبووە کە ئامانجەکەی دیاربێت. هەر هەنگاوی هەڵەمان ناوە. کاتێکیش ستراتیجیەکی لەو چەشنەمان نەبووە، پشتبەستراوە بە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە / پەیەدە و رێکخراوەکانی تری تیرۆریستی. چەندین جار گوتومانە ئەم هەنگاوە هەڵەو مەترسیدارە".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە كۆنگره‌ی په‌یه‌ده له برۆكسل ئه‌م دۆخه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه و لێره‌دا دانیان پێدا ناوه كه كارنامه‌یی سه‌ره‌كییان چییه.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "لێره‌دا دانیان پێدا نا كه له‌پێناو ئایندهی سووریادا خه‌بات ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌و كانتۆن و ده‌وڵه‌ته‌دا كه خۆیان ده‌یانه‌وێت تێده‌كۆشن. له‌به‌رئه‌وه هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی كه خاوه‌ن ئه‌جێندایه‌كی له‌م جۆره‌یه، دژی رێكخراوێكی تیرۆریستیی دیكه، ستراتیجێكی هه‌ڵه‌یه. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كۆنترۆڵی ئه‌مانه ده‌كه‌ین، یان خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، یان ده‌یانه‌وێت ئێمه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن. ئه‌گه‌ر وابزانن ئێمه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، به‌هه‌ڵه‌داچوون. چونكه ئێمه راستییه‌كان ده‌بینین".
چاوش‌ئۆغڵو به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: "بۆ نموونه كاتێك بڕیاردرا هێزه‌كانی یه‌په‌گه له ئۆپه‌راسیۆنی منبجدا به‌شدارییان پێ بكرێت، ئێمه به ئه‌مریكای هاوپه‌یمانمان راگه‌یاند كه ئه‌مه سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه. به‌ڵام دواتر به مه‌رجێك ره‌زامه‌ندیمان ده‌ربڕی. ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌بێت یه‌په‌گه بكشێته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات. كه ده‌ڵێین با بپه‌ڕێنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات، به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت كه رازیین به‌و سیاسه‌ته‌ی له‌و ناوچه‌یه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. تا ئێستاش چه‌كدارانی یه‌په‌گه له منبجن. ئۆباما به‌ڵێنی دا، بایدن به‌ڵێنی دا، كیری به‌ڵێنی دا. واتا هه‌موو به‌رپرسان به‌لێنیان دا. ئێستا ناتوانن بیانگێڕنه‌وه. واتا یه‌په‌گه گوێتان لێناگرێت، یان ناتانه‌وێت بیانگێڕنه‌وه. ئه‌مه بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی نییه. زیاتر له 200 چه‌كداری یه‌په‌گه له منبجن. ئه‌گه‌ر نه‌توانن 200 چه‌كدار بگێڕنه‌وه، له‌شوێنه‌كانی دیكه چۆن متمانه‌یان پێده‌كه‌ن".
- "هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا، له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌واتای ئه‌وه دێت ئایندهی سووریا بخه‌یته مه‌ترسییه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه یه‌په‌گه و په‌كه‌كه سته‌م له‌و كوردانه ده‌كه‌ن كه وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئەوانیشیان ناچار بە کۆچ کرد لە سووریا، ئەوان هەندێک کوردیشیان ناچار بە کۆچ کردووە کە پشتگیریان ناکەن، ناچاریان کردوون نە کۆچ. ئێمە دژ بەمەین. بوونی یەپەگە لەو ناوچانەی کە زۆرینەیان عەرەبن، کارێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی سووریا. تەواوی تاپۆ و بەڵگە رەسمیەکان دەسوتێنن. پاکتاوی نەژادی ئەنجام دەدەن. ئێمە لەپێناو چیدا خەبات دەکەین. بۆ داهاتووی سووریا و سەقامگیری و ئاشتی و ئاسایشی خەبات دەکەین. پێش هەموو شتێکیش ئاسایشی خۆمان زۆر گرنگە.
لەبەشێکی گوتەکانیدا چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە هاریکاریکردن لەگەڵ یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی رەققە لەم تابلۆیەدا، داهاتووی سووریا دەخاتە مەترسیەوە و گوتی: "هەنگاوێکی هەڵەیە یەپەگە بەریتە رەققە لەکاتێکدا ناتوانین قسەی خۆت بەسەریدا بسەپێنیت لە منبج. ئێمە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا سەلماندمان بەهاریکاریکردن و بەهێزکردنی هێزە ناوخۆییەکانی ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنەکان دژ بەداعش لە سووریا سەرکوتوو بن بەتایبەت لە جەرابلوس و راعی. دەتوانرێت وڵاتانی چالاکی ناو هاوپەیمانی دژبە داعس، تورکیا و ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا پێکەوە هێزە ناوخۆییەکان بەهێز بکەین تاکو لە مووسڵ و رەققە سەربکەون بەسەر داعش و لە تیرۆریستان پاک بکرێنەوە. بەڵام هاریکاری کردنی تیرۆریستیان و کارکردن پێکەوە لەگەڵیاندا، پێش هەمووشتێک ناپاکیە بەرامبەر بەهاکانی خۆم. ناپاکیە بەرامبەر داهاتووی سووریا و عێراق".