Ahmet Alp Özden
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند كه بۆ ئەوەی خوێنی زیاتر نەڕێژرێت، پێویستە ئەرمینیا لە خاکی ئازەربایجان بکشێتەوە کە داگیری کردووە.
کەمال کڵچدارئۆغڵو له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند كه توركیا به دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێنن چونكه توركیا وڵاتێكی به‌هێزه.
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گوتی: "دەمەوێت هەمووان ئەوە بزانن کە ئێمە، تیرۆر بە تاوانێکی مرۆیی دەزانین جا سەرچاوەکەی لە هەر شوێنێکەوە بێت و هەر کەسێک ئەنجامی بدات، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریش وەک خەباتی نیشتمانی دەبینین".
کەمال کڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیاش گوتی: ''بۆ ئەوەی خوێنی زیاتر نەڕێژرێت، پێویستە ئەرمینیا لە خاکی ئازەربایجان بکشێتەوە کە داگیری کردووە، بەڵام هیچی دیکە ناکات جگە لە بۆردومانکردنی مەدەنی کە ئەوەیش تاوانی دژبە مرۆڤایەتییە، تاوانی تیرۆرە''.