Tezcan Ekizler
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر-AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە پارێزگای ئیزمیر بە گومانی ژەهراویبوون بە مەی ساختە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٨ کەس بەرزبووەوە.
یەکێک لەو کەسانە کە کەسێکی تەمەن ٥٨ ساڵ بوو دوێنێ سەردانی نەخۆشخانەی کرد و وێڕای هەموو هەوڵەکان گیانی لەدەستدا.
لەلایەکی دیکەشەوە بەڕێوبەری ئاسایشی ئیزمیر، حسێن ئاشکن لە لێدوانێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە نۆی تشرینی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ، ١٨ کەس بە گومانی ژەهراویبوون بە مەی ساختە گیانیان لەدەستداوە.
حسێن ئاشکن لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی مەی ساختە گوتی: "تا ئێستا ٢٠ کەس دەستبەسەرکراون. کارەکانیشمان لەم بارەیەوە بەردەوامن. لە یەکەم قۆناغدا دەستمان بەسەر بڕێک مەی ساختەدا گرت. تکا لە هاووڵاتییانمان دەکەم بە هیچ شێوەیەک مەی ساختە بەکارنەهێنن".