Abdullah Shukur
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
ئەنقەرە -AA
دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا بڕیاریدا وێنە و دیمەنی دوو وتاری ١٠ خولەکی ، کاندیدی ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھەر لە بەندیخانەی داخراوی ئەدیرنە تۆمار بکرێ، کە پێویست بوو ناوبراو لە چوارچێوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە کەناڵی تەرەتە ئەنجامی بدات".
گونیزی ساتار کە پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاشە، بەمەبەستی تۆمارکردنی وێنە و گرتەی ئەو دوو وتارەی دەمیرتاش لە نێو بەندیخانەی ئەدیرنە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، داوایەکی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سزا و دەستبەسەرکردنی سەر بە وەزارەتی دادی تورکیا کردووە.
بەم پێیەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی سزا و دەستبەسەرکردن، بۆ ئەم پرسە نووسراوێکی ئاراستەی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا کرد.
دواجار دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا بڕیاریدا وێنە و دیمەنی دوو وتاری ١٠ خولەکی ، کاندیدی ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھەر لە بەندیخانەی داخراوی ئەدیرنە لە ١٢ی حوزەیران تۆمار بکرێ، کە پێویست بوو ناوبراو لە چوارچێوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە کەناڵی تەرەتە ئەنجامی بدات".