Mümin Altaş
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
شرنه‌خ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "هیچ یه‌ك له‌وانه‌ی له چیا وه‌ك تیرۆریست و له شار وه‌ك سیاسەتمەدار ده‌سوڕێنه‌وه، یان وه‌ك رۆشنبیر قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت له خه‌می شرنه‌خ و توركیادا نین. هه‌موویان روویان له‌و ئاراسته‌یه كه به گوریسه‌كه‌ی ئه‌وێوه به‌ستراونه‌ته‌وه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می لقی شرنه‌خ-ی ئاك پارتی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه شاره‌كان و ده‌ڵێن 'سیاسه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كه‌ین"، له‌لایه‌ن گه‌له‌وه نا، به‌ڵكو له شوێنی دیكه‌وه رێنمایی وه‌رده‌گرن.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ناتوانن چاو له‌وه بپۆشن كه ئه‌وه‌ی ئازار ده‌درێت، خوێنی ده‌ڕێژێت و جه‌رگی ده‌سووتێت ئه‌وان بن و كه‌چی خه‌ڵكی دیكه به‌رهه‌مه‌كه‌ی بخوات، گوتی: "هیچ یه‌ك له‌وانه‌ی له چیا وه‌ك تیرۆریست و له شار وه‌ك سیاسەتمەدار ده‌سوڕێنه‌وه، یان وه‌ك رۆشنبیر قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت له خه‌می شرنه‌خ و توركیادا نین. هه‌موویان روویان له‌و ئاراسته‌یه كه به گوریسه‌كه‌ی ئه‌وێوه به‌ستراونه‌ته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه كه یه‌ده‌گی گازی سروشتی کە له بیری تونا-١ له كێڵگه‌ی ساكاریا دۆزراوه‌ته‌وه و بڕه‌كه‌ی ٤٠٥ ملیار مه‌تر سێجایه، پێداویستی گازی سروشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵ دابین ده‌كات.