Cankut Taşdan,Burcu Çalık Göçümlü,Muhammed Nuri Erdoğan
19 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی روودانی تەقینەوەیەک لە بینایەکدا لە شارۆچکەی کێچیئۆرەن لە ئەنقەرە، بەشێکی بیناکە داڕووخا و بەهۆیەوە دوو کەس کە باوک و منداڵ بوون گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
دوا بە دوای تەقینەوەکە تیمەکانی ئاسایش، تەندروستیی و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.
بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی غازەوە روویداوە و، بەهۆیەوە بەشێکی بیناکە داڕووخاوە.
لە پاش گەیشتنی تیمەکان بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان دوو کەسیان کە باوک و کچێکی تەمەن دوو ساڵان بوون گیانیان لەدەستدا.
ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە هاووڵاتیەکی تورکمانی عێراقیيە و پێنج ساڵ بەرلە ئێستا لە تورکیا نیشتەجێ بووە و، لە ناوچەی پیشەسازی کاری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی کردووە.