Sertaç Bulur,Ali Kemal Akan
19 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٦ی راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە چیاکانی مەرجان بەڕێوەدەچێت و بەناوی شەھیدی جەندرمە، ملازم بوراک تۆرتومڵو-وەوە ناونراوە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بە ئامانجی ریشەکێش کردنی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لە چالاکی خستنی ئەو ئەندامانەی رێکخراوەکە کە لە ناوچەکەدا خۆیان حەشارداوە ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٦ بەناوی شەھیدی جەندرمە، ملازم بوراک تۆرتومڵو لە چیاکانی مەرجان دەستی پێ کرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ھەزار و ٦٠ کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان بەشدارن و دابەشکراون بەسەر ٧٢ تیمدا.
لای خۆشییوە وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو رایگەیاند: "لەو شوێنانەی ئێمەی لێین ئاسایش بەرقەرارە و بۆ دەستەبەر کردنی ژیانێکی ئارام بۆ گەلەکەمان، بەشەو و رۆژ خەبات دەکەین، لە چیا و نشێوەکان تیرۆریستان راودەنێین، ھەربۆیە ھێزە ئەمنییەکانمان بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٦یان دەستی پێ کرد کە لە چیاکانی مەرجانی شاری دەرسم بەڕێوەدەچێت".