İsmet Karakaş
05 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە – AA
پارتی دیموکراتیی گەلان (ھەدەپە)، لەو دۆسیەیەی کە لەلایەن سەرداواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیاوە بۆ داخستنی کراوەتەوە، نووسراوی بەرگریی سەرەتایی خۆی پێشەکەشی دادگای دەستووری کرد.
دوای ئامادەکردنی بەرگریکردنی سەرەتایی لەو دۆسیەیەی کە لەلایەن سەرداواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا، بەکر شاھین-وە بۆ داخستنی ھەدەپە لە دادگای دەستووری کراوەتەوە، چەند ئەندامێک و پارێزەرێکی ھەدەپە نووسراوی بەرگریی ھەدەپەیان پێشکەشی دادگای دەستووری کرد.
بەرپرس لە لیژنەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤ و جێگری ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە، ئومیت دەدە، لە دوای پێشکەش کردنی دۆسیەی بەرگریی سەرەتایی بە دادگای دەستووری لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
دەدە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەرگرییەکی سەرەتایی ١٧٥ لاپەڕەییان ئامادە کردووە و پێشکەشی دادگای باڵایان کردووە.
دەدە، ئەوەشی راگەیاند کە سبەی لە ناوەندی گشتیی پارتەکەیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر ئەم پرسە ئەنجام دەدەن و بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئەو لیستی تۆمەتانەی کە لەلایەن سەرداواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیاوە ئامادە کراوە کەموکوڕی تێدایە.
- پێواژوەکە چۆن بەڕێوەدەچێت
دوای پێشکەش کردنی بەرگریی سەرەتایی بە دادگای دەستووری، سەرداواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا، بەکر شاھین، بۆچوونی سەرەکیی خۆی لەسەر بابەتەکە دەخاتەڕوو. ئەم بۆچوونە بۆ ھەدەپەش دەنێردرێت. دواتر، لەو بەروارەی کە لەلایەن دادگای دەستووریەوە دیاری دەکرێت، سەرداواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا، بەکر شاھین روونکردنەوەی زارەکی و بەرپرسانی ھەدەپەش بەرگریی زارەکی ئەنجام دەدەن.
لە دوای ئەم پێواژوە زانیاری و بەڵگەکان کۆدەکرێنەوە و راپۆرتی سەرەکیی ئامادە دەکرێت. لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەم رێکارانە، سەرداواکاری گشتیی دادگای باڵا و ھەدەبەش دەتوانن بەڵگە و بەرگریی نووسراوی زیادە پێشکەش بکەن.
لە دوای دابەشکردنی راپۆرتەکە بەسەر ئەندامانی دادگای باڵا، سەرۆکی دادگا زوھتو ئارسلان، رۆژێک بۆ کۆبوونەوە دیاری دەکات. ئەندامانی دادگا لەو رۆژەی دیاریکراوە کۆدەبنەوە و تاوتوێی پرسەکە دەکەن.