Sıtkı Yıldız
23 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
یەڵۆڤا - AA
لە شارۆچکەی تەرماڵی سەر بە پارێزگای یاڵۆڤا، گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی لە پلەی گەرمی سێ پلەی ژێر سفردا دەچنە ناو حەوزی ئاوەوە و مەلە دەکەن.
ئەم شارۆچکەیە دەکەوێتە دووری ١٢ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای یاڵۆڤا و یەکێکە لە ناوەندە گەشتیارییەکانی تورکیا، دوای بەفربارین دیمەنێکی ناوازەی لەخۆگرتووە.
لەگەڵ هاتنی پشووی نیوەی ساڵیشدا هۆتێلەکانی شارۆچکەکە بەتەواوی پڕبوون لە گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی و لە پلەی گەرمای سێی ژێر سفردا دەچنە ناو حەوزی ئاوەوە و مەلە دەکەن.
هەرچەندە دەوری حەوزەکە لەژێر سفرەوەیە بەڵام پلەی گەرمای ئاوی ناو حەوزەکان ٣٣ پلەیە.