Mustafa Hatipoğlu,Emrah Gökmen
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی كه له چین-ه‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو، له قەرس-ه‌وه چووبوویه نێو خاكی توركیا، بووه یه‌كه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ری بارهه‌ڵگر كه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ماڕماڕای-ه‌وه بچێته ئه‌ورووپا.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره بارهه‌ڵگره‌كه كه سه‌ربه كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی چین، "China Railway Express"ه، له شاری شیان-ی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه به‌ڕێكرا، چووه سه‌ر هێڵی ئاسنینی ماڕماڕای. شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه گه‌یشته وێستگه‌ی ئایرڵك چهشمهسی و دواتر به تێپه‌ڕین به هه‌ریه‌ك له ئوسكودار، سیركهجی، یهنیكاپی و كازڵیچهشمه-دا گه‌یشته زهیتینبوڕنو.
درێژیی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ٨٢٠ مه‌تره و واگۆنه‌كانی بریتیین له ٤٢ كۆنته‌ینه‌ر كه باره‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه، وه‌ك یه‌كه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ری بارهه‌ڵگر كه له چینه‌وه هاتبێت و به هێڵی ماڕماڕای-دا گه‌یشتبێته ئه‌ورووپا، چووه مێژووه‌وه.
یه‌كه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ری بارهه‌ڵگری "China Railway Express" كه له چین-ه‌وه بێ هیچ پچڕانێك له رێچكهكهیدا، ده‌گاته ئه‌ورووپا، دوو كیشوه‌ر، ١٠ وڵات و دوو ده‌ریا ده‌بڕێت، كه كۆی گشتیی ئه‌و دوورییه‌ی بڕیویه‌تی ١١ هه‌زار و ٤٨٣ كیلۆمه‌تره و به ١٢ رۆژ ده‌یبڕێت و دوایین وێستگه‌ی شاری پراگ-ه له چیك.
گواستنه‌وه‌ی باره‌كه، له‌رێڕه‌وی نێوهندییهوه، به هێڵی باكو-تبلیسی-قەرس-دا و دوات به‌كارهێنانی ماڕماڕای، ده‌سته‌به‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی گواستنه‌وه و ئه‌و وزه‌یه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێت به‌راورد به گواستنه‌وه به ڕێڕه‌وه‌كانی دیكه، ده‌كات.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له نێو توركیادا به هه‌ریه‌ك له ئاهڵكهلهك، قارس، ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزینجان، سیواس، قایسه‌ری، كرككاله، ئه‌نقه‌ره، ئه‌سكیشه‌هیر، كۆجائه‌لی و ئیستانبوڵ-دا گوزه‌ری كردووه و به ده‌رچوون له كاپیكوله (ئه‌دیرنه) له رێگه‌ی بولگاریاوه درێژه به گه‌شته‌كه‌ی ده‌دات.