Betül Yürük
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
له راپۆرتی لیژنه‌ی سزای لیبیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه كراوه كه ره‌نگه له‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی له مانگی ته‌مموزی رابردوودا كرایه سه‌ر كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له ناوچه‌ی تاجورا له خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوس و به‌هۆیه‌وه 53 كه‌س كوژران، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بیانیی به‌كارهێنرابێت.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه "ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه" فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی بیانی هێرشه ئاسمانییه‌كه بۆ سوپای نیشتمانی لیبیای ئه‌نجامدابێت كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حه‌فته‌ردایه، ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه له‌و كاته‌ی هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له‌جۆری ''Mirage 2000-9' له بنكه ئاسمانیه‌كانی ئه‌لخادم و ئهلجوفرا فڕیون.
سه‌رچاوه دیپلۆماسیه‌كان به ئاماژه كردن به میسر و ئیمارات باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه فرۆكه جه‌نگییه‌كان له‌و دوو وڵاته‌وه فڕیبن كه پشتیوانی له جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حه‌فتار ده‌كه‌ن.
له مانگی ته‌مموزی رابردوودا هێرشی ئاسمانیی كرایه سه‌ر ناوه‌ندێكی په‌نابه‌ری له خۆرهه‌لاتی ته‌رابلوس و، به‌هۆیه‌وه 53 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، زیاتر له 130 كه‌سیش برینداربوون.
له لیبیا كه له 2011ه‌وه قه‌یرانی شه‌رعیی بوونی ده‌سه‌ڵات له‌ئارادایه تا ئیستا، شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان یه‌كه‌كانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و هێزه‌كانی سه‌ربه حه‌فتار رووده‌دات.