Yunus Kaymaz
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە یاری دەستپێکی وەرزی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ی پرێمیەر لیگ، یانەی ئارسناڵ رووبەڕووی یانەی برێنتفۆرت بوویهوە کە ئەم یانەیە دوای ٧٤ ساڵ بۆ پرێمیەرلیگ سەرکەوتووه.
لە خولەکی ٢٢دا، سێرگی کانۆس و لە خولەکی ٧٣دا، کریستیان نۆرگارد دوو گۆڵیان بۆ یانەی برێنتفۆرت تۆمار کرد.
بەو شێوەیە یارییەکە بە ئەنجامی ٠-٢ لە بەرژەوەندی برێنتفۆرت کۆتایی هات و یانەی ئارسناڵ بە شکست وەرزی نوێی پرێمیەرلیگی دەست پێ کرد.