Muhammed Emin Canik
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
بۆینس ئایرس - AA
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکادا، توانی بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیلدا تۆمار بکات، نازناوی پاڵەوانیێتییەکەی بەدەست هێنا.
یارییەکە کە لە یاریگای ماراکانا لە شاری ریۆ دێ جانێرۆ باشووری رۆژهەڵاتی بەڕازیل بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام، سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیلدا بەدەست بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی کۆپا ئەمێریکا.
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی ٢٢دا لە رێگەی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ئانخێل دی ماریا تۆمارکرا.
دوایین جار کە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانیویهتی پاڵەوانیێتییەکە بەدەست بهێنێت ساڵی ١٩٩٣ بووه.
پاڵەوانیێتییەکە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێیی ئەمریکای باشوورەوە رێکدەخرێت، بەڕازیل میوانداری کرد.