Mutlu Demirtaştan
27 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە شازدەهەمین پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ (یورۆ ٢٠٢٠)، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی نەمسا بووەوە.
یارییەکە لە یاریگای وێمبلی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو.
ماوەی ئاسایی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک تەواوبوو، پاشان لە کاتی زیادکراودا، یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا کۆتایی هات.
بەو سەرکەوتنە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا گەیشتە کۆتایی چارەکی پاڵەوانێتیەکە.
دوای ئەوەی ماوەی یاسایی یاریەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ و بە یەکسانبوون بۆ هەردوو هەڵبژاردەکە تەواوبوو، یارییەکە چووە قۆناغی زیادکردنی ماوە.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە خولەکی ٩٥دا، یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و لە خولەکی ١٠٥یشدا دووەم گۆڵی تۆمارکرد.
یارییەکە بەو ئەنجامە بەردەوام بوو تا لە خولەکی ١١٤ کە نەمسا توانی گۆڵێک تۆمار بکات و یارییەکەش بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا کۆتایی پێ هات.
لە لایەکی دیکەوە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کە گۆڵەکەی تا خولەکی ١١٤ بە درێژایی هەزار و ١٦٨ خولەک تۆپی بەخۆیەوە نەدی ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و درێژترین ماوە لە تۆمارنەکردنی گۆڵ لێی.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ١٩٧٢-١٩٧٤دا، خاوەنی هەمان نازناو بوو لەو ژمارەی پێوانەییەدا.