Hüseyin Burak Demirer
24 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2021
ئەنقەرە- AA
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا، لە راگەیەندراوێکدا جامی پاڵەوانێتی لیگی کۆنفڕانسی ئەورووپا-ی راگەیاند کە بڕیارە لە وەرزی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ بۆ جاری یەکەم رێکبخرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، جامەکە ٥٧،٥ سانتیمەتر بەرزە و کێشیشی ١١ کیلۆگرامە، وەک هێمایەکیش بۆ بەشداربووانی گرووپەکە لە بنکەکەیەوە هەتا سەرەکەی ٣٢ شریتی ئاڵتونی پێوەیە.
لیگی کۆنفڕانسی ئەورووپا دەبیتە سێیەم رێکخراوی تایبەت بە تۆپی پێ لە ئەورووپا و لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین (play-off) دا ٣٢ یانە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
یانەکان هەشت- هەشت دابەش دەکرێن بەسەر چوار گرووپدا، یەکەم و دووەم و سیێیەمی هەر گروپێک بۆ پاڵەوانێتی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بەرزدەبێتەوە و لە میانەی ١٦ رووبەڕووبوونەوەدا براوەی یەکەم دیاری دەکرێت.
یارییەکان هاوشێوەی لیگی ئەورووپا لە رۆژانی پێنجشەممەدا ئەنجامدەدرێن و یاری کۆتاییش لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە تیران-ی پایتەختی ئەلبانیا بەڕێوەدەچێت.