Doğa Kırmızıoğlu
27 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
لە یاریگای گدانسکی پۆڵەندی، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و یانەی ڤیاڕیالی ئیسپانی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە خولەکی ٢٩ی یارییەکەدا، یاریزان گێرارد مۆرینۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ڤیاڕیال تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٥٥دا، یاریزان ئەدیسۆن جاڤانی گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد تۆمار کرد و کاتی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەنجامەکەش یارییەکە بوو بە لێدانی یەکلاکەرەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ١١-١٠ لە بەرژەوەندی یانەی ڤیاڕیال کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی ڤیاڕیال بۆ یەکەمجار توانی نازناوی پاڵەوانی خولی ئەورووپا بەدەست بهێنێت.