ریاز - AA
سعوودیە، بۆ یەکەم جار لە مێژووی وڵاتەکەدا، دەستپێکردنی خولی تۆپی پێی خانمانی راگەیاند.
لەو راگەیەندراوەی کە لە یەکێتی تۆپی پێی سعوودیەوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە: "لەو ھەنگاوەی کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتیی تۆپی پێ بۆ خانمان لە ساڵی ٢٠١٧وە بۆ ئێستا نراوە، پلەی یەکی خولی تۆپی پێی خانمانی سعوودیە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات".
راگەیەندراوەکە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە خولەکە لەمساڵدا لە ٢٢ی تشرینی دووەم و لە سێ شار (ریاز، جیددە، دەممام) و بەبەشداری ١٦ تیپ و بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت و پلانی ئەوە دانراوە کە قۆناغی کۆتایی لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا لە یاریگای شاری وەرزشیی شا عەبدوڵڵا لە شارى جیددە ئەنجانبدرێت.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە، یاسر ئەلمسھل، گوتی: "سەرجەم رێکار و رێکخستنەکانی پێویست بۆ خولەکە تەواو بووە".
شانشینی عەربستانی سعوودیە، چەندین گۆڕانکاری بەخۆوە دەبینیێت بەو یاسا و دابونەرێتییە فەرمییەی کە ساڵانێکە پەسەند کراوە. چەندین گۆراکاری لە سەروویانەوە لێخورینی ئۆتۆمبێل لەلایەن خانمانەوە، ئامادەبوون خانمان لەناو یاریگاکانی تۆپی پێ و رێگەپێدان بۆ ئەنجامدانى چەند پيشەيەكى تايبەت بە پیاوان جێبەجێكراوە.