ئیستانبوڵ – AA
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، بە ئەنجامی ٦-٠ لە ھەڵبژاردەی گیبرالتاری بردەوە.
ھەڵبژاردەی تورکیا، لە میانی ھەفتەی نۆیەمی یارییەکانی گرووپی Gدا، لە یاریگای باشاکشەھیر فاتیح تەریم، میواندارێتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گیبرالتاری کرد.
یارییەکە کە لە لایەن تیمێکی ناوبژیوانی ئۆکراینییەوە بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی تورکیا کۆتایی ھات.
شەش گۆڵەکەی تورکیا لە رێگەی ھەریەک لە، کەرەم ئاکتورکئۆغڵو لە خولەکی ١١، خەلیل دەرویشئۆغڵو (٢ گۆڵ) لە خولەکەکانی ٣٨ و ٤١، مەریھـ دەمیرەل لە خولەکی ٦٥، سەردار دەورسون لە خولەکی ٨١ و مەرت مولدور لە خولەکی ٨٤ تۆمارکرا.
ھاوکات ناوبژیوانی یارییەکە سێرھی بۆیۆکۆ، لە خولەکی ٢٢دا یاریزان ئۆلێڤییرای گیبرالتاریی بە کارتی سوور دەرکردە دەرەوەی یارییەکە.
بەم ئەنجامەش ھەڵبژاردەی تورکیا کۆی خاڵەکانی بۆ ١٨ خاڵ بەرز کردەوە و سەرکەوت بۆ رێزبەندی دووەمی گرووپەکە و ھەڵبژاردەی گیبرالتاریش بەبێ بەدەستھێنانی ھیچ خاڵێک لە کۆتایی گرووپەکەدا مایەوە.