ئەنقەرە - AA
یانەی لیڤەرپووڵ-ی ئینگلیزی، لەڕێی بۆندێکەوە یاریزان، بێن دەیڤیس-ی لە یانەی پێرسەن نۆرز ئێند-ەوە، هێنایە ریزی یاریزانانی یانەکەیەوە.
لیڤەرپووڵ، دوابەدوای پێکانی یاریزانان، ڤیرجیڵ ڤان دەیک، جۆ گۆمێز و جۆئێل ماتیپ رووبەڕووی کۆمەڵێک سەختی بووبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی یانەکە دەیڤیس-ی تەمەن ٢٥ ساڵ بۆ ماوەیەکی درێژ گرێبەستی واژۆ کردوە و بەپێی بۆندی نێوان یانەکان، یاریزان، سێپ ڤان دەن بێرگ لە ریزەکانی یانەی پێرسەن نۆرز ئێند یاری دەکات،
راگەیاندنە ئینگلیزییەکان باس لەوە دەکەن کە لیڤەرپووڵ لە بەرامبەر ١،٦ ملیۆن پاوەند یاریزان بێن دەیڤیس-ی هێناوەتە ریزی یانەکەیەوە.