Fatih Erel
17 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی خولی پلە نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)، یانەی لیڤەرپوول، بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی برێنتفۆردی بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەی دووەم.
یانەی لیڤەرپوول، کە رکابەریی بەدەستھێنانی نازناو پرێمیەر لیگ دەکات، لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ٢٢ھەمیندا، لە یاریگای خۆی توانی بە گۆڵەکانی فابینھۆ لە خولەکی ٤٤، چامبرلاین لە خولەکی ٦٩ و مینامیۆ لە خولەکی ٧٧، یارییەکە بباتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، یانەی مانچێستەر ستی کە ئەم ھەفتەیە ١٢ بردنەوەی لەسەریەکی لە پرێمیەر لیگ بەدەستھێنا، بە ٥٦ خاڵ لە پلەی یەکەم مایەوە.
یانەی چێڵسی، کە لە دوایین شەش ھەفتەدا بۆ پێنجەم جار خاڵی لەدەستدا، بە ٤٣ خاڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی و یانەی لێڤەرپوول بە کۆکردنەوەی ٤٥ خاڵ بۆ پلەی دووەم بەرزبوویەوە.
لە یارییەکی دیکەدا کە لە ھەمان کاتدا بەڕێوەچوو، یانەی وێستھام یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی لیدزی بردەوە.