ئیستانبوڵ - AA
ئەستێرەکانی هێڵی بەرگریی کە لە ئەورووپا یاریی دەکەن، بەو کارامەیەی لە یارییەکانی یانەی نەتەوەییەکان و لیگەکاندا نیشانیاندا، ساڵی رابردوو نازناویان بۆ خۆیان دروست کرد.
پێنج یاریزانی هێڵی بەرگریی تۆپی پێ لە ساڵی ٢٠٢١:
- لیۆناردۆ بۆنۆچی (یوڤێنتوس، ئیتاڵیا)
لیۆناردۆ بۆنۆچی تەمەن ٣٤ ساڵ، وەرزی رابردوو بەشداری لە ٣٥ یارییدا کرد، بەڵام ئەم وەرزە بەشداری لە ٢١ یارییدا کرد
لە یورۆ ٢٠٢٠دا بە یازدەمین باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.
لیۆناردۆ بۆنۆچی کە ئەم وەرزە لە چامپیۆنس لیگی یاریزانی بەرگریی بوو لە شەش یارییدا کە بەشدار بوو نەیهێشت یانەکەی گۆڵی لێ بکرێت، وەرزی رابردووش لە شەش یارییدا بەشداری کرد کە لە سیانیاندا گۆڵی پاراست و نەیهێشت گۆڵ بکرێت.
- روبن دیاس (مانچێستەر ستی، پورتوگال)
روبن دیاس-ی تەمەن ٢٤ ساڵ، وەرزی رابردوو بەشداری لە ٥٣ یارییدا کرد، بەڵام ئەم وەرزە بەشداری لە ٢٧ یارییدا کرد
لە وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١ جامپیۆنس لیگدا بە باشترین بەرگریکار هەڵبژێردرا.
- دەیڤد ئالابا (بایەرن میونخ/ ریال مەدرید، نەمسا)
یاریزانی نامسایی تەمەن ٢٩ ساڵان، دەیڤد ئالابا کە وەرزی رابردوو بەشداری لە ٤٥ یارییدا کرد، ئەم وەرزە دوای گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید بەشداری لە ٢٦ یارییدا کرد.
لە شەش یاریی چامپیۆنس لیگدا کە ئالابا بەشداریی تیادا کرد لە چواریاندا رێگەی نەدا ریال مەدرید گۆڵی لێ بکرێت.
- ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆلد (لیڤەرپوول، ئینگلتەرا)
یاریزانی تۆپی پێی ئینگلتەرا، ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆلدی تەمەن ٢٣ ساڵان وەرزی رابردوو بەشداری لە ٤٥ یارییدا کردووە، ئەم وەرزەش بەشداری لە ٢١ یارییدا کردووە.
ئارنۆلد یاریزانێکە ئەم وەرزە لە پرێمیەر لیگدا، زۆرترین پۆستی یاریدەدەری هەبووە کە (نۆ جار پۆستەکەی وەرگرتووە).
- هاری ماگوایر (مانچێستەر یونایتد. ئینگلتەرا)
هاری ماگوایر-ی ٢٨ ساڵ، وەرزی رابردوو بەشداری لە ٥٢ یارییدا کردووە، ئەم وەرزەش بەشداری لە ٢٠ یارییدا کردووە.
لە یورۆ ٢٠٢٠دا، بە یازدەمین باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.
