Emre Aytekin,Rewa Mahmut Hasan
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
سان فرانسیسکۆ - AA
کۆمپانیای گەورەی تۆڕی کۆمەڵایەتی، تویتەر لە تازەترین گۆڕانکاریدا بەسەر سیستەمی بەکارهێنان لە تۆڕەکەدا، ژمارەی سنووردارکردنی نووسینی لە ١٤٠ پیتەوە بۆ ٢٨٠ پیت زیاد کرد.
لە راگەیەنراوێکی کۆمپانیاکەدا هاتووە کە بۆ لەمەودوا بەکارهێنەران بە ٣٥ زمان دەتوانن ٢٨٠ پیت بەکاربهێنن لە یەک نووسینیاندا کە بڵاوی دەکەنەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە پێشتر ١٤٠ پیت دەنووسرا.
بەڕێوەبەری پێخشستنی بەرهەمی تویتەر، ئالیازا رۆسەن گۆڕانکاریەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: "لە مانگی ئەیلوولدا دەستمان کرد بە تاقیکردنەوەی زیاترکردنی کاراکتەری بەکارهاتوو زیاتر لە ١٤٠ پیت، بۆ ئەوەی خەڵک باشتر توانای گوزارشت کردنیان هەبێت. کاتێک ئەمە دەکەین، هەوڵ دەدەین خێرایی و ئازایەتی بپارێزین کە تویتەری گەیاندووە بەم رۆژە".