Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
برۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵته‌نبێرگ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانییه‌كه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌لكترۆنی (سایبه‌ر).
دوای دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌می وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ كه له باره‌گای ناتۆ به‌ڕێوه‌چوو، ستۆڵته‌نبێرگ بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
ستۆڵته‌نبێرگ باسی له‌وه كرد كه وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ پشتیوانی له پێكهاته‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێزی ناتۆ ده‌كه‌ن و، گوتی: "ئه‌مڕۆ رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای پێكهاته‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی هۆشیاری ناتۆ. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
یەنس ستۆڵته‌نبێرگ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوو فه‌رمانده‌یی نوێ داده‌مه‌زرێت، یه‌كێكیان په‌ره به گواستنه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌دات، ئه‌وی دیكه‌یان هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندی ده‌ریایی ده‌دات له‌نێوان ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووردا.
ستۆڵته‌نبێرگ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری ئه‌لكترۆنی كرده‌وه و، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سایبه‌ریش له‌پاڵ ئاسمانیی، وشكانیی و ده‌ریایی وه‌ك بوارێكی سه‌ربازیی دیاریكراوه.
گوتیشی: "وه‌زیرانی به‌رگری له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌ی هۆشیاری ناتۆدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌لكترۆنی".
ستۆڵته‌نبێرگ باسی له‌وه‌ش كرد كه هاوپه‌یمانی ناتۆ بڕیاری یه‌كگرتنی تواناكانی نیشتمانی له‌بواری ئه‌لكترۆنیدا داوه و، تواناكانی سایبه‌ریی وڵاتان له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیاندا ده‌مێنێته‌وه وه‌ك چۆن خۆیان كۆنترۆڵی تانك، كه‌شتی و فڕۆكه‌كان ده‌كه‌ن.