Sümeyye Dilara Çelik
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له هیندستان ٨٩٥ كه‌سی دیکە به پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، كۆی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه لەو وڵاتە گه‌یشتووه‌ته، ١١٢ هه‌زار و ١٦١ كه‌س.
هاوکات ٦٣ هەزار و ٣٧١ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، حەوت ملیۆن و ٣٧٠ هه‌زار و ٤٦٨ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان شەش ملیۆن و ٤٥٣ هه‌زار و ٧٧٩ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیهان.