Firdevs Yüksel
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٢ دۆلار و ٦٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٤٣ دۆلار و ٤٣ سه‌نت و به ٤٣ دۆلار و ١٦ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،١٤ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٢ دۆلار و ٦٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٤٠ دۆلار و ٥١ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ٦٥ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٧٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٦٠ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٥٥ سه‌نت بمێنێته‌وه.