Cüneyt Karadağ
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2021
به‌رلین - AA
له ئه‌ڵمانیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زار و ٧٦٨ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركراون و ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی حاڵه‌تی تووشبوونی رۆژانه‌یه له ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌ی رابردوودا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆبێرت كۆخ بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه کە له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا تا ئێستا، كۆی گشتیی سێ ملیۆن و ٧٦١ هه‌زار و ١٦٩ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١ كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه بۆ ٩١ هه‌زار و ٨٥٦ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
په‌یمانگای رۆبێرت كۆخ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنای له ١٠ی حوزه‌یراندا، به سێ هه‌زار و ١٨٧ حاڵه‌ت راگه‌یاندبوو.
له ئه‌ڵمانیا ٤١ ملیۆن و ٧٩٠ هه‌زار و ٦٩٧ كه‌س دوو دۆز ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و به‌و شێوه‌یه‌ش له‌سه‌دا ٥٠،٢ی كۆی گشتیی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا به‌ته‌واوه‌تی ڤاکسینیان وەرگرتووە.