Hemın Othman Mohammed
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی زانیاری سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ واژۆ ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا یاه جۆنسن و وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا تۆماس دی مايتسيره له واشنتۆن كۆبوونه‌وه، روونكردنه‌وه‌یان بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا جۆنسن، باسی له‌وه كرد كه دوای په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دوواییانه، هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا زیادی كردووه.
جۆنسن باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی له‌نێوان وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا مایتسیره و وه‌زیری دادی ئه‌مریكا لۆریتا لینج واژۆ ده‌كرێت لە ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڕه‌شه تیرۆریستیانه‌یه كه له ئه‌ورووپا زیادی كردووه. به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه نه‌خسته ڕوو.
هاوكات جۆنسن ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئه‌لمانیای كرد له گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی ئه‌ورووپا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ مایتسیرهدا باسیان له رێگرتن له گه‌شتی تیرۆریستانی بیانی كردووه له نێوان وڵاته‌كاندا و گوتی: "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مریكاوه به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی كردن به ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەچنە عێراق و سووریا رووی له كه‌می كردووه".
لای خۆشیه‌وه مایتسیره ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هه‌مان شێوه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌ڵمانیاوه به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی كردن به ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەچنە عێراق و سووریا رووی له كه‌می كردووه، ئه‌و هاووڵاتیه ئهڵمانیانهشی تا ئه‌مڕۆ له ریزه‌كانی داعشدا كوژراون ژماره‌یان 140 كه‌سه.