Barış Seçkin
23 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2020
رۆما - AA
له ئيتاڵيا له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦٢ تووشبووی دیكهی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی گیان لهدهستدان به ڤایرۆسهكه لهو وڵاته بۆ ٤٩ ههزار و ٨٢٣ بهرزبووهتهوه.
دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئيتاڵيا، له راگهیهنراوێكدا لەلايەن وەزارەتى تەندروستييەوە بڵاوكرايەوە. بەپێی راگەيەنراوەكە، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٨ هەزار و ٣٣٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە. كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بووە بە يەك مليۆن و ٤٠٨ هەزار و ٨٢٣ حاڵەت.
هاوكات ژمارەى كەيسە چالاكەكان بۆ ٨٠٥ هەزار و ٩٤٧ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان گەيشتە سێ هەزار و ٨٠١ نەخۆش.
راگەيەنراوەكە ئاماژەى بەوەشكردووە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦٢ حاڵەتى نوێى گيانلەدەستدان له سهرانسهری ئیتاڵیادا تۆماركراوە و كۆى گشتى گيانلەدەستدان بۆ ٤٩ هەزار و ٨٢٣ بەرزبووەتەوە.
هەر بهپێی ئامارەكانى وەزارەتى تەندروستيى ئيتاڵيا، ژمارەى ئهو تووشبووانهی له ڤايرۆسەكە چاكبوونهتهوه، ئەمڕۆ ١٣ هەزار و ٥٧٤ کەس زياديكردووە و كۆى گشتیى بۆ ٥٥٣ هەزار و ٩٨ بەرزبووەتەوە.