Yusuf Özcan
23 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2020
پاريس - AA
لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٢١٥ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستدا، و ١٣ هەزار و ١٥٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركرا.
بە گوێرەى ئەو ئامارانەى كە لە دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢١٥ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و كۆى گشتى گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا گەيشتووهتە ٤٨ هەزار و ٧٣٢.
هاوكات ١٣ هەزار و ١٥٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ دوو مليۆن و ١٤٠ هەزار و ٢٠٨ حاڵەت بەرزبووەتەوە.
هەر بە پێى ئامارەكان، لە ماوەى حەوت رۆژى رابردوودا، چارەسەرى پزيشكيى ١٣ هەزار و ٥٨٥ تووشبوو لە نەخۆشخانەكان بەردەوامە كە دوو هەزار و ٦٩ نەخۆشيان لەژێر چاودێرى چڕدان. رێژەى ئەو پشكنينانەى كە بە پۆزەتيف دەردەچن بووە سەدا ١٤.